• POS Driving
  • Banking services
  • ATM Management
  • Card Issuing
  • E-Commerce
  • SMS System
Connecting All Your Banking Needs

ئێمە کێین؟

یانە لە پێشەنگی پیشەسازی چارەسەری دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدان لە عێراق وەستاوە، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە کڕیارە بەڕێزەکان دەکات، لەوانە بانکەکان، دامەزراوەکان، سندیکاکان، فرۆشگاکان، بازرگانانی ئەلیکترۆنی.

لە سەرەتای دامەزراندنی ئێمەوە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، یانە هێزی پاڵنەربوو لە پشت ئەزموونەکانی پارەدانی ڕێکخراو.

ئێمە سەرپەرشتی کۆمەڵەیەکی تەواوی خزمەتگوزارییەکانی پارەدان دەکەین، هەر لە دەرکردنی کارتەوە تا بەڕێوەبردنی ATM، دەروازەکانی پارەدان، و ئامێرەکانی خاڵی فرۆشتن/کاش.

لەمەش زیاتر، تیمی بەڕێوەبردنەکەمان خاوەنی چەند ساڵێک ئەزموونی پیشەسازییە لە کەرتەکانی خزمەتگوزارییە داراییەکان و پارەدان و تەکنەلۆژیا و خاوەنی پێشینەیەکی سەلمێنراوە لە جێبەجێکردنیان لە ڕێکخراوە پێشەنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا.

Yana Banking Services Vision

دیدگامان

بەستنەوەی عێراق بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانی کارت بە مەبەستی کەمکردنەوەی نەریتی بەکارهێنانی پارەی نەختینە.

Yana Banking Services Mission

ئەرکەکەمان

ئەرکی سەرەکیمان پێکدێت لە یارمەتیدانی پیشەسازی بانکی بۆ گەشەکردن بە تواناکانی لە ناوچەکەدا و یارمەتیدانی بازرگانەکان بۆ داهێنان و گەشەکردن لە ڕێگەی یارمەتیدانیان بە چارەسەری پارەدانی بێ هاوتا، وە یارمەتیدانی پیشەسازی بۆ بەدیهێنانی دەرفەتە هەڵنەقۆزراوەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و تواناکانی بانکی لە ڕووی ئینتەرنێتتەوە.

بەرزترین تەکنەلۆژیای پاراستن.

یانە بە بەرزتریین ڕێوشوێنی ئاسایشی دروستکراوە، دڵنیای دەدات لە پاراستنی بەهێز لە ڕێگەی بەکارهێنانی ستانداردەکانی پاراستنی PCI و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی ئاسایشی 3Ds.

یانە پشتگیری
لە پلانە نێودەوڵەتییەکانی کارت دەکات

یانە ئەندامێکی سەرەکی ماستەرکاردی نێودەوڵەتییە، ئەندامێکی سەرەکی ڤیزای نێودەوڵەتیە و ئەندامێکی سەرەکی یونیەن پەی نێودەوڵەتییە.

Master CardVisaUnion Pay

با تیمی پشتیوانیمان یارمەتیت بدەن.

تیمی پشتگیری یانە ٢٤/٧ ئامادەیە بۆ ڕێنماییکردنی کڕیاران و پێشکەشکردنی یارمەتی خێرا.

Region Trade Bank for Investment and Finance

هەولێر، ٤٠م شەقامی گوڵان، نوسینگەی ژمارە ٥٥

0662113500

+964 751 171 1790

فۆڵۆومان بکەن لە

Social Link
Social Link
Social Link