• POS Driving
  • Banking services
  • ATM Management
  • Card Issuing
  • E-Commerce
  • SMS System

بەرەوپێش بردنی کارەکانت

هاوکات لەگەڵ توانا زۆرەکانی پرۆسێسکردنی پارەدان لە يانه، چارەسەرە تەواوکەرەکانمان سوودێکی جیاواز دابین دەکات، بە تایبەتی لە بازاڕی کێبڕکێی تونددای ئەمڕۆی. ئێمە ڕاپۆرتی زیرەک بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی بتوانی ستراتیژییەکانی فرۆشتن بەهێز بکەین. هەروەها پلانی پارەدانی ئاسان پێشکەش دەکەین بۆ یارمەتیدانی کڕیارەکانت بۆ وەرگرتنی بڕیار ژیرانەتری کڕین، پابەندبوونمان جێگیرە لە بەرزکردنەوەی کارایی و قازانجی کارەکەت

fintech background image
fintech visualize img

پلانی پارەدانی ئاسان (EPP)

  • ڕێگەدان بە کریاران بە بەهێزکردنەوەی توانای کرین.
  • گۆڕینی کڕینی گەورە بۆ قیستی مانگانەی.
  • هاندانی زیادکردنی خەرجکردن و تواناکانی بودجە.
  • ئاسانکاری بۆ هەڵبژاردنی شێوازی پارەدانی لە ڕێگەی ئامێری پارەدانەوە.
fintech visualize img

پارەدانی پارێزراوی سێ ڕەهەندی

  • تایبەتمەندی ئەمنی پێشکەوتوو بۆ کارتی بانکی.
  • وەک بەرگرییەکی بەهێز لە دژی ساختەکاری ئۆنلاین کاردەکات.
  • کڕیاران داوایان لێدەکرێت وشەی نهێنی کۆدکراو دابنێن بۆ پشتڕاستکردنەوە.
  • باوەڕپێکراو لە لایەن: PCI – 3D Secure (ماستەرکارد و ڤیزا) و PCI–DSS.
  • باوەڕپێکراو لە لایەن: (PCI-CP ) بۆ بەرهەمهێنانی کارت.
fintech visualize img

سەنتەری پەیوەندی و پشتگیری

کادری پشتگیری سێ زمانی یانە لە تەکنیکاری شارەزای ئایتی پێکدێت کە بە وریاییەوە بە درێژایی کاتژمێر، هەموو ڕۆژێکی هەفتە، سەرپەرشتی و سیستەمەکانی یانە دەکەن. ئەم تیمە تایبەتمەندانە پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی خێرا و دڵخۆشکەر بە خاوەن کارتەکان، و وەڵامدانەی هەموو پرسیارەکان دەربارەی دۆخی هەژمار، و کارتە ونبووەکان یان ئەوانەی مەترسیان لەسەرە، و تەنانەت چالاککردن یان ناچالاککردنی کارتەکان، هەموو ئەمانە لە زووترین کاتدا.

fintech visualize img

بەرنامەی دڵسۆزی

  • هانی خاوەن کارتەکان دەدات کارتەکانیان بەکاربهێنن بۆ زیادکردنی سوودەکان.
  • بازرگانان دەتوانن بەرنامەکانی دڵسۆزی بەکاربهێنن بۆ ناساندنی کڕیاران بە بەرهەم یان خزمەتگوزارییە نوێیەکان ئەمەش هانی فرۆشتنی زیاتر دەکات. هەروەها پێشکەشکردنی گرێبەست و داشکاندنی تایبەت لە ڕێگەی پرۆگرامەکەوە دەشێت ئاسانکاری بکات بۆ فرۆشتنی زیاتر.
  • قەبارەی پاداشتەکان زیاتر دەبێت بە خەرجکردنی زیاتر، ئەمەش ڕەزامەندی و دڵسۆزی زیاتر دەبەخشێت.
  • سوودەکان بریتین لە داشکاندنی تایبەت، خاڵی پاداشت، کاشباک، و هاوبەشی ستراتیژی.
fintech visualize img

چارەسەری ساختەکاری

  • یانە چارەسەری گشتگیر و تەواو پێشکەش دەکات بۆ ڕێوەبردنی ساختەکاری.
  • خاوەن کارتەکان دەپارێزێت لە زیان چاوەڕوانکراوەکانی چالاکیەکانی ساختەکاری.
  • ڕێگە بە دامەزراوە داراییەکان دەدات لە کاتی ڕاستەقینەدا (هەنووکەییدا) چاودێری چالاکییەکانی دەرکردن و بەدەستهێنانیان بکەن، دروست کردنی ئاگاداری و کردارەکانی ئۆتۆماتیکی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، و زانیاری بێ هاوتا لە کاتی ڕاستەقینەدا (هەنووکەیی) دابین دەکات بۆ شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە.

با تیمی پشتگیریمان یارمەتیت بدات.

تیمی پشتگیری تایبەتی یانە بە درێژایی کاتژمێر ٢٤/٧ لە خزمەت ئێوەدایە، ڕێنمایی و هاوکاری خێرا پێشکەش بە کڕیاران دەکات.